نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری نەوتی فیدراڵ دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری نەوتی فیدراڵ دەکات

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز حەییان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی فیدراڵ؛

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵی خۆم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان دەکەم بۆ كۆچى دواييى باوك و دواتر گيان له‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى بەڕێزتان له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتووچۆدا. لەم کۆستە گەورەیەدا، هاوخه‌می بەڕێزتانم.‌ خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبووان به‌ بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببه‌خشێت.

مەسرور بارزانى

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *