نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هونەرمەند شوکر خەیات ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو

مەسرور بارزانی: هونەرمەند شوکر خەیات ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو

هونەرمەند شوکر خەیات ماوەی چوار مانگ بوو بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو و لە چەند رۆژی رابردوودا باری تەندروستیی ناجێگیر ببوو.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان ، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست. خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *