نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. ئەژى ئەمین پەیامێکى ئاڕاستەى سەرۆک بارزانى کرد

بەپەلە.. ئەژى ئەمین پەیامێکى ئاڕاستەى سەرۆک بارزانى کرد

بەڕێز جەنابى سەرۆک بارزانى، بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى، ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە (٧٧)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لە ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم. لەکاتێکدا ساڵیادى پارتى دەکرێتەوە، هەرێمى کوردستان بەدۆخێکى هەستیاردا تێدەپەڕێت. لەئێستادا زیاتر لە هەرکاتێکى دیکە هەڵوێستى نیشتمانپەروەرى و خزمەتکردنى گەل و نەتەوەکەمان ئەرکى لەپێشینەى هەموو هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانە بەدەر لە هەر بیرکردنەوەیەکى سیاسى. لەم ڕۆژانەدا، پشتکردن لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان، خیانەتکردنە لەمێژووى چەندین ساڵەى قوربانیدانى گەلى کورد و ئەو خەباتەى لەپێناو بەدیهێنانى ئەم ئەزموونەدا کراوە. هەموو لایەک پێویستە لەم بارودۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین، نابێت ئەزموونى هەرێم بکرێتە قوربانى بەرژەوەندى شەخسى و پۆست و گیرفانى چەند کەسێک. لەم دەرفەتەدا، دووبارە جەخت دەکەینەوە گەلەکەمان پێویستى بە خەباتى دڵسۆزانە و لێبڕوانەیە بۆ جێگیرکردنى دەستکەوتەکانمان و پاراستنى پێگەو ئەمنیەتى ئەزموونەکەمان. ئەمەش بە تەبایى سیاسى و نیشتمانیمان لەناوخۆ و بەغدا و لەسەر ئاستى ناوچەکە بەدیدەهێنرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *