
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و به‌رپرسی هێزه‌كانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای كرد هەموو لایەنەكان پشتیوانی لە حکوومەت بکەن و گوێ به قسه‌ی منداڵه ورتكه نه‌درێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ڕاگەیاند “هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو و سه‌لامه‌ت بن، ئه‌مه به‌ڵایه رووی كردووه‌ته دونیا، گه‌وره‌ترین وڵاته‌كانی دونیا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، ئێمه‌ش وڵاتێكی هه‌ژار و بێ ئیمكانیه‌تین، داوا ده‌كه‌م خه‌ڵك خۆی بپارێزێ و شتێك نیه گاڵته‌ی پێبكرێت”.
گوتیشی به داخه‌وه ماوه‌یه‌ك كارئاسانی كرا بینیمان چ كاره‌ساتێك له سلێمانی رووی دا و رۆژانه رێژه‌كه زیاد ده‌بێ، خه‌ڵك نیگه‌رانه و له‌م دۆخه خراپه‌شدا كه هه‌یه دۆخی ته‌ندروستیمان باش نییه و نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕ بوون.
ئەو سەکردەیەی یەکێتی دەڵێ “له‌م دۆخەدا به‌رپرسیارییه‌تی له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه و له‌سه‌ر شانی تاكه‌كانه، هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێت رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و گوێ به‌و قسانه نه‌ده‌ن کە خه‌ڵك دڵ‌سارد ده‌كه‌نه‌وه، حه‌قه ئه‌وانه‌ی ده‌نگۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، چونكه هه‌ر كه‌سێك بمرێت، خزم و كه‌سوكاری خۆمانن، ئه‌م په‌یامه بۆ خه‌ڵكه له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مه‌ی هه‌یه مه‌ترسیداره”.
مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەش کرد “ناكرێت كۆرۆنا تێكه‌ڵی پرسی سیاسی بكرێت، هه‌موومان لێی به‌رپرسیارین، چونکە لەوانەیە روو بكاته هه‌ر ماڵێك، حكوومه‌ت هی هه‌موومانه و ده‌بێت پشتیوانی بین، گوێ نه‌ده‌ینه قسه‌ی منداڵه ورتكه كه دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی تردا ببه‌ن، دەبێ پابه‌ندی رێنماییه‌كان بین و هه‌ر كه‌سێكیش سیاسه‌ت ده‌كات، فه‌رموو بڕوات له ده‌ره‌وه‌ی موزایه‌ده و باسكردنی كۆرۆنا بۆ خۆی سیاسه‌ت بكات”.