نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژەتیرۆرى کوردستان لە ئاغجەلەر پەکەکە کوژرا و بریندار هەیە

دژەتیرۆرى کوردستان لە ئاغجەلەر پەکەکە کوژرا و بریندار هەیە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە ئاغجەلەر کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووە.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئاغجەلەر رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023، کاتژمێر 9:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *