پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاى گەیاند:بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کێشەکانی شاری کفری، داوای چارەسەر و بەدواداچوونی خێرای کرد و بەڕێزیان مەبەستیەتی بە کەمترین کات ئەوەی لە توانای حکوومەت بێت، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
دەڵێ:لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە ٦ ساڵی ۱۹۹۳، ڕەزامەندییان نیشان دا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.