نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گه‌رمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت برینداری لێ کەوتەوە

گه‌رمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت برینداری لێ کەوتەوە

لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی30ی6ی2023، هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: نیوەڕۆی ئەمڕۆ  دوو ئۆتۆمبێلی جۆری  شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار “حەولی” پێکیاندادا بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون سێ لە بریندارەکان منداڵن و دوانیان ئافرەتە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: بریندارەکان شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بوون لەگەڵ شۆفێری نیسان ناڤارا، سەرجەمیان ڕەوانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *