نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاته‌ ده‌نگ

مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاته‌ ده‌نگ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سووتاندنی قورئانی پیرۆزی سەرکۆنە کرد و دوایکرد هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک.

سەرۆکوەزیران لە تویتێکدا رایگەیاند، “سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان”.

رۆژی 27ـی حوزەیران لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاند.

لە بەرانبەر ئەو کارەدا کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ستۆکهۆڵم بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە شارەکە، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بڵاوە پێکردبوو.


بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، پێشوازی لە ‌ ئانڵ بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *