نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی فەرمانی دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێی لە ئاکرێ و گەرمیان کرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی فەرمانی دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێی لە ئاکرێ و گەرمیان کرد


بە بەرمانی ژمارە (2546) لە 19ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەکردووە بە دامەزراندنی دوو زانکۆی نوێ لە هەرێمی کوردستان و لکاندنیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی دەزگاکانی دیکەی خوێندن.

ئەو دوو زانکۆیە بریتین لە زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و لە فەرمانەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپاردووە بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی هەریەک لەو زانکۆیانە و دابینکردنی گشت پێداویستییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەل زانکۆ پەیوەندیدارەکان بە رەچاوکردنی سەرجەم مەرجە زانستی و یاساییەکان لە یاسا و رێنماییەکاندا هاتووە.

هاوکات لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانییەوە لە رێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *