نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازیى له‌ پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیى له‌ پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد

ئه‌مڕۆ شەممە 24/6/2023، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ مار گۆرگیسى سێهەم یۆنان، پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن و شاندێكى یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێى کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمیشی بۆ پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی کۆن، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی حکوومەتی هەرێم لە کریستیانەکان دەربڕی.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *