نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکى گۆڕان: دەستخۆشیمان لە هەموو حزبەکان هەیە دژى یەکێتى ڕاوەستان

سەرکردەیەکى گۆڕان: دەستخۆشیمان لە هەموو حزبەکان هەیە دژى یەکێتى ڕاوەستان

ئه‌حمه‌د پیرۆت، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، ڕایگەیاند: ره‌نگه‌ كادیرێكی یه‌كێتی له ‌هه‌ولێر، یان لە دهۆك بپرسێت، باشه‌ چۆن من یه‌كێتی بم، كه‌ حزبه‌كه‌م ته‌نیا بیر له‌وه‌ بكاته‌وه سلێمانی تایبه‌تمه‌ندیی پێ بدرێت و‌ له‌ كوردستان جیا بكرێته‌وه؟ .
دەڵێ : ئیشكردنی حزبێك ته‌نیا بۆ سلێمانی، وا ده‌كات كه‌ بیركردنه‌وه‌ی حزبی ته‌نیا له ‌شارێكدا هه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌سڵه‌ن جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ خراپه‌ و ده‌ستخۆشی له‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ له ‌به‌غدا یه‌كده‌نگ بوون، له ‌دژی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی

وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەکاتەوە هێزەکانییان هێرشیان کردبێتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین؛ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *