نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی موزایدە بە پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەرانەوە دەکات

یەکێتیی موزایدە بە پاشەکەوتى موچەى فەرمانبەرانەوە دەکات

خەدیجە عومەر ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند:” بابەتی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بۆیە موزایەدەی پێوە دەکرێت تا خۆیان لە هەڵبژاردن بدزنەوە و ڕای گشتیی بە لاڕێدا ببن، چونکە یەکێتی لەوەتەی هەیە لە هەڵبژاردن دەترسێت.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی لەوە کردەوە کەس بە قەدەر پارتی لە خەمی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە نییە بە ڕێژەی 100%، بەڵام پێویست بوو لە ناو بودجەدا پارە بۆ ئەوە تەرخان بکرێت، کاتێک هاتە سەر ئەوە هەمووان لێی کشانەوە.

دووپات لەوە دەکاتەوە کە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی داهێنەری پاشەکەوتی مووچە بوون، جگە لەوەی داهێنەری هەوڵدانی بڕینی قووتی خەڵکی کوردستانن لە بەغدا، بۆیە ئێستە ناتوانن موزایەدە بەو پرسەوە بکەن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *