نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی هەواڵێکی خۆشی بۆ هەموو کورد ڕاگەیاند

پارتی هەواڵێکی خۆشی بۆ هەموو کورد ڕاگەیاند

لە پەیامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، دوای چەندان رۆژ لە دانیشتن و گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هێزە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ئەنجوومەنی نوێنەران و قەزاكانی عێراق، دەنگی لەسەر درا و پەسند كرا.

باس لەوەش كراوە، وەك پارتی دیموكراتی كوردستان تەواوی هەوڵەكانمان خستەگەڕ لە پێناو گرەنتیكردنی مافی دەنگدەرانمان لە هەرێمی كوردستان و كەركووك و تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و تەواوی ناوچەكانی عێراق، بەشێوەیەك لە كەركووك هەموو ئەو رێگرییانەی هەبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا، هەڵگیران و بۆ یەكەم جار سەرژمێری ساڵی 1957 دەكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

پارتی ئەوەیش بە خەڵكی كوردستان و كەركووك دەڵێت، بەمەش گرەنتی مافی دەنگدەرانی ئەو ناوچانەی بەهۆی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە كەركووك دابڕابوون، وەك (چەمچەماڵ و كفری و كەلار و خورماتوو) ناوچەكانی تر بكەین، هەروەها بابەتی دابەشكردنی پۆستەكانی كەركووك لەسەر بنەمای یەكسانی 32٪ هەڵبگرین، جگە لەوە گرەنتی دەنگی دەنگدەرانمان لە سنووری شارۆكەی (سەرگەڕان) كرد لە رێی (بەردەركردن)كردنی ئەو شارۆكەیە لە سەرژمێری ساڵی 1957، ئەمە جگە لەوەی تەواوی ئەو خێزانانەی بەهۆی سیاسەتی تەعریب لە كەركووك ڕاگوازرابوون، بەپێی مادەی 140 دیسان مافی دەنگدانیان دەبێت، هەروەها مادەی 35 لە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018 و مادەی 12 لە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 هەڵگیران، كە هەموویان رێگر بوون لە بەردەم هەڵبژاردنی كەركووك، بەوەش دەرفەتێكی زێڕین لە بەردەم هاووڵاتییانی كوردی شارەكە هەیە بۆ ئەوەی جارێكی تر پارێزگارێكی شەرعی بۆ ئەو شارە هەڵبژێرن.

“هەر لەبارەی ئاوارەكانی كەركووك و شنگال، گرەنتی دەنگەكانیان كرا بەوەی لەو ناوچانەی لێی نیشتەجێن، دەنگی خۆیان بۆ شارەكەیان بدەن، لەبارەی كۆتایی مەسیحییەكانیش دوای هەوڵدانێكی زۆر، سەركەوتوو بووین لەوەی مەسیحیەكانی كوردستان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و خەڵكی تر لە جیاتی ئەوان نەچێتە پەرلەمانی عێراق”. فراكسیۆنی پارتی وای نووسیوە.

پارتی نیگەرانیی خۆی نەشاردووەتەوە و دەڵێت، ئەوەی جێی داخە، لایەنێكی سیاسی كە خۆی بەشێك بووە لە دانوستانەكان و دەنگی لەسەر یاساكە داوە، هیچ هەڵوێستێكی فەرمییان لەسەر هیچ بڕگە و مادەیەكی تایبەت بە كەركووك نەبووە، بەڵام كاتێك گەیشتە ئەوەی لە دواساتەكاندا لە چەند بڕگەیەكی یاساكە كە پێوەندی نەبوو بە كەركووكەوە، لە بەرژەوەندیی گرووپێك درا كە هاوپەیمان و دۆستی ئەوانن و دژی خەڵكی هەرێمی كوردستانن، هەروەها لە پێناو هەندێك بەرژەوەندی و پێوەندی ژێربەژێری حزبی، ئەو لایەنە سیاسییەی هەرێم دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی چەواشەكارانە و بێ بنەما، دەیانەوێت بەو شێوەیە خەڵك نائومید بكەن لە هەڵبژاردن بۆ ئەوەی دۆخی شاری كەركووك چاك نەبێت و لەژێر دەستەیی بمێنن و هەوڵەكانی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە بشێوینن، كە ناتوانن ئەوە بكەن و سەركەوتوو نابن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *