
ێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، پزیشكێكی پسپۆڕ داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هۆشیاربن و خۆپارێزی پێڕه‌و بكه‌ن، ده‌شڵێ نابێت حزبه‌كان دژی ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵكردن و بنه‌بڕكردنی كۆرۆنا بن.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ژماره‌ی تووشبووانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه، له مانگی ئادار و نیسان ڕێژه‌یه‌كی كه‌م هاووڵاتی تووشی كۆرۆنا ده‌بوون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیشیان كه‌م بوو، ئێسته نه‌خۆشییه‌كه له ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.
دكتۆر فایه‌ق گوڵپی پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌گه‌ریی گشتی،ڕاگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان خۆپارێزی تاك پێڕه‌و بكه‌ن، نه‌خۆشییه‌كه مه‌ترسیداره و واز له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه بێنن كه ده‌ڵێن كۆرۆنا نییه، هه‌روه‌ها واز له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ و میوانداری و كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی بێنن.
زیاتر گوتی، پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك بكه‌ن خۆپارێزی پێڕه‌و بكه‌ن و له ڕێی مامۆستایانی ئاینی، حزبه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕاگه‌یاندنه‌كان هۆشیاریان بكه‌نه‌وه و ڕێوشوێنه‌كان توند بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆرۆنا هه‌یه و مه‌ترسیداره و ئه‌مه پێوه‌ندیی ته‌نیا به كوردستانه‌وه نییه و نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه، بۆیه پێویسته هاووڵاتییان هۆشیار بن، ڕێنوێنییه‌كان پێڕه‌و بكه‌ن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن كه ده‌چنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت پشكنینی زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ ده‌كرێت بكات، تا زوو تووشبووه‌كان بدۆزرێنه‌وه و نه‌خۆشییه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دان زیاد بكرێت و گرنگی به سه‌رچاوه‌ی ئابووریی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بده‌ن و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕوونی كرده‌وه، لایه‌نی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان فه‌رامۆش كراوه، ئه‌و ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تی و لاوهكییانهی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مانه، ده‌بوو ڕێكاری ڕژدی ته‌ندروستی تێیاندا بگیرایه‌ته‌به‌ر، به‌رده‌وام پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرایه كه له‌و ده‌روازانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئاشكرابوو 18 ڕۆژ له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ تیمی ته‌ندروستی تێدا نه‌بووه، هیچ ڕێنوێنییه‌كی ته‌ندروستی له‌و مه‌رزانه پێڕه‌و نه‌كراوه، جگه له‌وه‌ی چه‌ندان به‌رپرسی باڵا له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌ره‌نتین نه‌كراون كه ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو هاووڵاتییان ساردبن له پێڕه‌وكردنی ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه گوتی، به‌داخه‌وه له كوردستان پرسی كۆرۆنا به‌سیاسی كراوه، ئه‌و حزبانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و به‌شێكیش له‌و حزبانه‌ی له حكوومه‌تیشدا به‌شدارییان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان حزبی سه‌ره‌كی نین له حكوومه‌ت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سنوورداركردن و بنبڕكردن و كۆتاهێنان به كۆرۆنا بێ به‌ها بكه‌ن، بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی خۆیان تا حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ده‌ستوورمان نییه تا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پێوانه جێگیره‌كان لایان دا، ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر سزای بده‌ن.
زیاتر گوتی: مرۆڤ له هه‌موو شتێك پیرۆزتره نابێ ژیانی مرۆڤه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌كار بهێنرێت، ئێمه له حاڵه‌تێكی ناجێگیری ئایدۆلۆجی سیاسیی ده‌ستووری و یاساییداین، دۆخێكی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا دێته پێشه‌وه و حزبی ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت له ڕێی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به دهستییهوهتی بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت. حزبی ڕكابه‌ری ده‌ڵێ، ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته سه‌ر به‌وه تا سه‌ر ئێسك دژایه‌تییان ده‌كات، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان به‌یه‌كه‌وه حكوومه‌تیان پێك هێناوه، هه‌ر حزبێكیان دژی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بێت، هه‌ڵه‌ی ستراتیجی ده‌كات، حكوومه‌ت دوو جۆر دامه‌زراوه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان كه داوده‌زگا خزمهتگوزارهكانه وه‌ك ته‌ندروستی و ئاو كاره‌با و شاره‌وانی نابێت ئه‌و حزبانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن دژایه‌تی بكه‌ن.