نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی رووبەڕووی گەلی کوردستان بووەتەوە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (6ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە.

پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵەکانی پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *