نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / موژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی لە حکومەتەوە ڕاگەیەندرا

موژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی لە حکومەتەوە ڕاگەیەندرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاوی سلێمانی، كارئاسانی زیاتر پێشكەشی هاووڵاتییان دەكرێت، ئەوەیش تا دانەوەی قەرزەكان لەسەریان سووكتر بێت.

ئەمڕۆ شەموو شەشی ئایار، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، لە پێناو ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی پارەی قەرزی ئاو، هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوەی قیست پارەی ئاو بدەنەوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو هاووڵاتییانەی لە 200 هەزار دینار زیاتر پارەی ئاویان لایە، دەتوانن بە شەش جار پارەی ئاو بدەنەوە.

شێوازی دانەوەی قەرزەكە لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرایەتییە روون كراوەتەوە كە بۆ قیستی یەكەم جار، لە 25%ـی كۆی پارەی ئاو بدرێتەوە بۆ قیستەكانی تر هەرجارەی 15%ـی كۆی پارەی ئاو بدرێتەوە.

ئەو هەنگاوەی ئەو بەڕێوەبەراتییە، لە چوارچێوەی رێنوێنییەكانی وەزارەتی شارەوانییە و ئەوەیش بۆ ئاسانكاری هاووڵاتییانە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *