نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا.
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، سڵاو و رێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی رۆما، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن. بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتاڵیا

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *