نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل: لەسلێمانى گرفتى داهات نییە گرفتى ئیدارەدانى هەیە

جووتیار عادل: لەسلێمانى گرفتى داهات نییە گرفتى ئیدارەدانى هەیە

جووتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند، حکومەت هەمیشە پلانی بۆ رێکخستنەوەی داهات هەبووە و پێشتریش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژی بەوەکردووە، نابێت پرسی مووچە بە سیاسی بکرێت و هەموو هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ ئەوەبووە، کۆکردنەوەی داهات رێکبخاتەوە لەپێناو دابینکردن و دابەشکردنی مووچە.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی گرفتی کەمی داهات نییە بەڵکو گرفتی ئیدارەدانی داهات هەیە و خەڵکی سلێمانی و ئەو دەڤەرەش باجی ئەو خراپ ئیدارەدانەی داهاتەکانی ناوچەکەیان دەدەن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، لە ماوەی رابردوو لە سلێمانی گرفتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان هەبوو، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیارێدا لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە، بانکەکانی سلێمانی پابەندبکات بەوەی ئەو پارە نەختینەیەی بۆ دەرمان دادەنرێت، هاوشێوەی هەموو بانکەکانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نابێت بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکاربهێندرێت، بەڵام رێگریکردن لە کارەکانی حکومەت لەو دەڤەرە گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە.
جووتیار عادل گوتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی له‌ سلێمانی به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هیچ هاوكارییه‌كی حكومه‌ت ناكرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *