
پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 120 مەتری هەولێر بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە تۆمەتبار لە هەمان کاتدا خۆی ڕادەستی یاسا کردووە.
کاتژمێر 09:00ـی دوێنێ سێشەممە 18ـی 04ـی 2023 ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر ڕووی دا، پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە “تۆمەتبار (م.ص.ع) لە ھەمان کاتدا خۆی ڕادەستی یاسا کردووە.”
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردۆتەوە کە “بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبار دەکرێت.”