
ئەمڕۆ سێشەممە 18/4/2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی شەش كه‌سی كه چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه بۆ دزینی بڕه پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكوومی، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنین كه دوور‌و نزیك ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه و هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بوه و به‌شدار نه‌بوون”.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە روو: “داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كارنه‌هێنن”.