
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م ده‌كرێته‌وه چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بین و قه‌رزه‌كان له قه‌رزاره‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕێوشوێنه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و پاراستی هاوڵاتیانی كوردستان و دوودڵ نابین له پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیه‌كانمان.
جووتیار عادل ده‌شڵێ، بۆ دادپه‌روه‌ری مووچه ،مووچه‌ی پله باڵاكان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه ته‌واوی ڕێكاره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانه.
عادل ده‌ڵێ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارده‌بێت له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و داهاته‌ی ناوخۆ و نه‌وت و قه‌رز هه‌وڵده‌دات مووچه بۆ مووچه‌خۆران دابین بكه‌ین، ئاماده‌ین سواڵبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانمان خۆش بژین، ده‌رماڵه‌كان ڕێك ده‌خه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێ، ده‌بێ پشكی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی عێراق زامن بكرێت .چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت و داواكاری هاوڵاتیانی كوردستانه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە