
پارێزگاى سلێمانى بەهۆى خۆسەپێنى و کارە هەڵە و قاچاخچییەتەکانى قوباد تاڵەبانى و بافڵ تاڵەیانى ، بەردەوام لەژێر هەڕەشە و سزادا بوو لە لایەن دەوڵەتى تورکیاوە ئەوەش واى کردووە سلێمانى خواستى پێوەندى لەگەڵى لە لایەن دەوڵەتانە نەبێت.
بافڵ تاڵەبانى فڕۆکە خانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بەکار دەهێنێت بۆ هاتووچۆى بەرپرسانى پەکەکە و سپى کردنەوەى پارە و زێڕ بەقاچاخ ،کەوتە ژێر سزاى توند و هەموو ئاسمانى دەوڵەتان بۆ ئەو فڕۆکە خانە داخرا.
بەرپرسێکى باڵاى بزووتنەوەی گۆڕان، بە چرکەى ڕاگەیاند:” نەدەبوو کوڕانى خۆسەپێنى تاڵەبانى سلێمانى بگەیەننە ئەم ڕۆژە کە ئێستە دەوڵەتان ئامادەنین تەنانەت گەشتى ئاسمانى لە فڕۆکەخانەکانیانەوە بۆ فڕۆکە خانەى سلێمانى بفڕن، ئەو کارە قاچاخچى و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ پەکەکە دەبینین دەوڵەتى تورکیا فڕینى فڕۆکەى مەدەنى بۆ فڕۆکە خانەى سلێمانى قەدەغەکرد لە تورکیا و وڵاتانى ئەوروپییەوە.
ئەو بەرپرسەى گۆڕان زیاتر وتى:” بەجدى لێرە بەدووا نابێت خەڵکى مەدەنى قبوڵى بکات بۆ بەرچەوەندى تایبەتى خۆیان کوڕانى تاڵەبانى چارەنوسى خەڵک و شارى سلێمانى بخەنە بەردەم مەترسى جدییەوە، ئەو دۆخە بەردەوامبێ چارەنوسێکى زۆر خەراپ چاوەڕێ ئەم سنوورە دەکات.
وتیشى:” کارە چەوت و مەترسیدارەکانى کوڕانى تاڵەبانى واى کردووە نەک کۆمپانیا بیانى بگرە کۆمپانیاکانى ناوخۆش ئاماددە نین سەۆمایە لە سلێمانى، بخەنە گەڕ ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى سلێمانى ببێتە شارێکى پەراوێز خراو و بەردەوام نەبوونى هەلى کار تێدا بەرز بێتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە