
ته‌نیا تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، هه‌ر لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بیه‌وێ ده‌ستێوه‌ردان له ناوخۆی كوردستان بكات یان بیه‌وێ قه‌واره‌ی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌توندی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، پاڵپشتی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌بن كه پاڵپشتی له به‌هێزكردن و گه‌شه‌پێدانی پێگه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن هاتوونه‌ته سه‌ر حازری و زۆرترین ده‌ستكه‌وتیش بۆ ئه‌وان بووه.