نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا ، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستووردا ، ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن .

بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، لە دوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیش بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا.
لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار.

لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/25

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *