نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێ

زانیاری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێ

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر كۆبووه‌وه‌.

لە دیداره‌كه‌دا وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر دوایین دەرئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕایگەیاند “لە چوارچێوەی بڕیاری حکوومەتی هەرێم بۆ سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووە، بە ئاگاداری و چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەیشتووینەتە ڕێکەوتن و دوا داڕشتنی بەندەکانی لەلایەن هەردوولاوە تەواو بووە، ئومێدەواریشین بە زووترین کات پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی”.

سه‌باره‌ت به‌ هەنگاوەکانی چاکسازی حکوومەتی هەرێم، ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاند “ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوە و ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو کارئاسانییەکمان بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە و بەردەوامیش دەبین”.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر کەمی داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەو ڕووەشەوە وەزیری دارایی ئەو هەنگاوانەی بۆ شاندی میوان ڕوون کردەوە کە بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتی پارێزگاکە گرتوویانەتە بەر.

لە کۆتایی دیدارەکەدا وەزیری دارایی ستایشی ڕۆڵی ئەمه‌ریکای کرد لە پای هەوڵەکانیان بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەرێم و بەغدا و داواشی کرد ڕۆڵی زیاتر ببینن لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *