نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی.. جێگای داخە ڕاپەڕین بە حزبی دەکرێ

بارەگای بارزانی.. جێگای داخە ڕاپەڕین بە حزبی دەکرێ

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

جێگەی داخێكی زۆرە لەیادی ڕاپەڕیندا حزب و لایەنە سیاسیەكان و لایەنگرانیان هەوڵی ئەوە دەدەن كە ئەو یادە بە حزبی بكەن و هەریەكەو بە جۆرێك لە جۆرەكان خۆی بە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاپەڕین لە قەڵەم بدات.

ڕاپەڕین دەرئەنجامی یەكڕیزی و تێكۆشانی هەمەلایەنەی جەماوەر و لایەنەكانی ناو بەرەی كوردستانی و پێشمەرگە و ڕێكخستنە نهێنییەكان و سەرجەم چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و، درێژكراوەی خەباتێكی دوورودرێژ و بەردەوامی گەلی كوردستان بوو.

پەیام و ئامانجەكانی ڕاپەڕین بەرز و گرانبەها و نیشتیمانی و نەتەوەیین و، نابێ بە حزبی و بچووك بكرێنەوە و لە مانا و جەوهەر بەتاڵ بكرێن. ڕاپەڕین بە ڕەنج و ماندووبوون و هەوڵی هەموو لایەك سەركەوت، بۆیە خاوەن و ئەنجامدەری ڕاستەقینەی ئەو ڕووداوە مەزنە، كوردستانە بە هەموو حزب و لایەن و كەسایەتی و هاووڵاتیانیەوە.

بارەگای بارزانی
6ی ئاداری 2023

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *