
ده‌روازه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن به‌غداوه بڕیارى داخستنى ده‌ركراو هێزێكى عێراقیش كه له‌و سنوره بوو پاشه‌كشه‌ى پێكرا، شارپرێس زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو یه‌كێتیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه هۆكارى ئه‌و بڕیاره ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:”پارتى ئه‌و داوایه‌ى له‌به‌غدا كردوه”.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕای گەیاند، حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه به‌داخستنى مه‌رزى كێلێ بەهۆی زۆری گومانی قاچاخچێتیی تێیدا.
یەکێتیی نەی هێشتووە تاکو ئێسته دابخرێت هێز دژی پاسەوانی سنوور بەکار دەهێنێت، تاکو کارە قاچاخییەتییەکەیان بەردەوامبێ.
به‌وته‌ى سەرچاوەكه، به‌غدا جه‌ختیكردۆته‌وه، جگەلەوەی زۆرترین قاچاخچێتی لەو مەرزەوه دەكرێت، گومانێكی زۆریشى هه‌یه كه هەناردەكردنی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئێران دیسانه‌وه هه‌ر لەڕێگەی ئەو مەرزەوه ده‌كرێت، بۆیە داوای داخستنى كردوه.