نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەم ئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار دا

مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەم ئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار دا

راگەیێندراوێکدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژەبەوەش کراوە،” ئەو گوژمەیە كه‌ نزیكه‌ی سێ ملیار دیناره‌، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

لەکۆتایی راگەیێندراوەکەش ئەوە هاتووە، “بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *