نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی شوباتی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێك تاووتوێ دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.

سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی خستووەتەڕوو، کە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، لەبارەی بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *