نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی , لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.
حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە: کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *