
موهەنەد هادی ڕێكخەری هەرێمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە سوریا هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی جۆرەها پەتا، بەهۆی ئەوەی خەڵك بێ ماڵ و حاڵ ماوەنەتەوە و كێشەی پیس بوونی ژینگە لە ئارادایە، هەروەها نەبوونی پشتیوانی تەندروستی و خراپی كەشو هەوا دۆخەكە بۆ سەرهەڵدانی پەتا دروست دەكات.
ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە كە لە ئێستادا ئەولەویەت چاودێری تەندروستی بەپەلەیە بۆ ئەو كەسانەی بریندار بوون.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كرد ڕێگە بدرێت یارمەتییەكان لە دەروازەكانی دیكەوە بچنە ناو سوریا، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆگای بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ سوریا خەریكە تەواو دەبێت و زیادبوونی كاریگەرییەكانی بوومەلەرزەكە خراپتربوونی دۆخی باكوری ئەم وڵاتە زیاتر دەكات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە