نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی بڵاوبوونەوەی پەتای كوشندە لە سوریا دەدا

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی بڵاوبوونەوەی پەتای كوشندە لە سوریا دەدا

موهەنەد هادی ڕێكخەری هەرێمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە سوریا هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی جۆرەها پەتا، بەهۆی ئەوەی خەڵك بێ ماڵ و حاڵ ماوەنەتەوە و كێشەی پیس بوونی ژینگە لە ئارادایە، هەروەها نەبوونی پشتیوانی تەندروستی و خراپی كەشو هەوا دۆخەكە بۆ سەرهەڵدانی پەتا دروست دەكات.
ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە كە لە ئێستادا ئەولەویەت چاودێری تەندروستی بەپەلەیە بۆ ئەو كەسانەی بریندار بوون.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كرد ڕێگە بدرێت یارمەتییەكان لە دەروازەكانی دیكەوە بچنە ناو سوریا، ئاماژەی بەوەشكرد كە كۆگای بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ سوریا خەریكە تەواو دەبێت و زیادبوونی كاریگەرییەكانی بوومەلەرزەكە خراپتربوونی دۆخی باكوری ئەم وڵاتە زیاتر دەكات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *