نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ مەسرور بارزانى سوپاس بۆ هاوکارییەکانتان

وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ مەسرور بارزانى سوپاس بۆ هاوکارییەکانتان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
سەرۆکی حکومەت، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *