ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری عێراق. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت، جەختی لەوە کردەوە تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدرال دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی.
هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سهرۆكايهتيى ئهمهريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا .
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.