ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/1/2023، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له نیوەڕۆخوانێك كرد كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی بەناووبانگی ئه‌مەریکی واشتن پۆست ڕێكخرابوو به ناوی خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
لەو نیوەڕۆخوانەدا، چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریكی و چه‌ندین کەسایەتیی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سەرۆک وسەرکردەی بەشداربوو کرد له‌نێویاندا: سه‌رۆكی لاتڤیا ئیگلیس لەڤیتس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس کلاوس شواب، وه‌زیری ده‌روه‌ی پاكستان بیلاوال بۆتۆ زەرداری و چه‌ندین وه‌زیری ئه‌وروپی و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مەریکی و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌و‌ره‌كانی جیهان.