
شوان زراری، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، دەڵێ:بافڵ تاڵه‌بانی شكستی هێناوه له ئیداره‌دانی حزبه‌كه‌ی و كۆنترۆڵكردنی ئارامی سلێمانی، له‌و رۆژه‌وه حوكمی وه‌رگرتووه دزی و تاڵانی و پاره خواردن له سلێمانی زۆر بووه پاره له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌موو شوێنێك دەڕوات ته‌نیا بۆ حكوومه‌ت نه‌بێت.
وه‌ك گرووپی مافیا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر داهاتی سلێمانی و یاری به پرسی گاز و هاورده و نارده‌كاری به‌و شاره‌وه ده‌كه‌ن، كه‌س ناپرسێ كوا داهاتی مه‌رزه‌كان؟ كوا داهاتی فرۆشتنی ئه‌و هه‌موو شتانه له سلێمانی و بۆ پاره‌كە ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
دەڵێ:ده‌بێ روونكردنه‌وه بدرێت سەبارەت به‌وه‌ی ئه‌مانه چی ده‌كه‌ن له به‌غدا ئه‌وه‌نده هاتوچۆ ده‌كه‌ن؟ ده‌یانه‌وێت به پاره‌ی سلێمانی چی‌یان ده‌ست بكه‌وێت له به‌غدا، هه‌ر خۆیان نه‌بوون داوایان له به‌غدا كرد وه‌ك هەرێمێکی سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانی بكات؟ ئه‌ی بۆچی پێیان نه‌كرا.