نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: با لەژێر ئاڵای کوردستاندا بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێین

مەسرور بارزانی: با لەژێر ئاڵای کوردستاندا بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێین

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا سەبارەت بە ئاڵای کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگە قارەمانەکان بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە راگرتووە.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان:

لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی خۆیان بەخت کرد.

سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.

با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین.

رۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *