نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
چاکسازییەکانی وزارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو .

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *