
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو هێزێکى دژەتیرۆرى یەکێتى هەڵیان کوتایە سەر فەرمانگەى تاپۆى چەمچەماڵ و تەواوى دۆسییەکانیان فڕاند و دەنگدانەوەیەکى گەورەى لە شەقامى کوردستان لێکەوتەوە ,یەکێتىى سەربارى سوکایەتى بە شکۆى دامەزراوەکانى دەوڵەت لەترسى زیاتر ئاشکرا بوونى گەندەڵییەکانى دەیەوێت دۆسیەکان لەناو بەرێت.
قوباد جەلال تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستەدا مانى گرتووە لە ڕۆشتنەوە بۆسەر کارەکەى, دەستى هەیە لە سوکایەتى و لێدان لە شکۆى فەرمانگەکانى دەوڵەت و وەک کەسێکى مافیا ڕەفتار دەکات و نەک حکوومڕان, چەکدارەکانى دژەتیرۆر دەنێرێتە سەر فەرمانگەکانى دەوڵەت.
چاودێرانى سیاسى دەڵێن, قوباد تاڵەبانى باش دەزانێت ئەم حکوومڕانییەى ٤ ساڵە دەستى پێکردووە لە بەرژەوەندى تەسکى خۆى و برا و حزبەکەى دەدات بۆیە مانى گرتووە, مافیانە ڕەفتار دەکات و هێرش دەکاتە سەر فەرمانگەکان و دۆسییەکان دەدزێت بۆ لەناو بردنى ئەو بەڵگانەى دەى سەلمێنێت و چە کارێکى نایاساى و داگیرکاریان کردووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە