نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.
ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/12/7

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *