نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 441 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان

سەرۆکی حکومەت رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 441 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان

لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و 441 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان.

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان راسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ریزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (2022-2023) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *