نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان كرده‌وه‌ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا.

هه‌روه‌ها جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کرا.

1
0
1

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *