نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چرکە زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قڵاوه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

چرکە زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قڵاوه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌هۆی گڕگرتنی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی و فیتپه‌مپی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قڵاوه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروستبووه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا چوار كرێكاری شاره‌وانی شه‌قڵاوه‌ بریندار بوون. ڕووداوه‌كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی سابیراوه‌ی شه‌قڵاوه ڕوویداوه‌.

ڕووداوه‌كه‌شی به‌مشێوه‌یه‌ خسته‌ڕوو: چەند کرێکارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی شەقڵاوە بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، ئه‌ركی پاککردنەوەی چەند شوێنێکیان له‌ شه‌قڵاوه‌ پێدراوه‌، ئه‌وانیش دوای كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكێكی زۆر هه‌ڵساون به‌ سوتاندنیان.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو زبڵ و خاشاكه‌كاندا مادده‌ی كیمیاوی وه‌ك سپرای فووم و هه‌روه‌ها مەسفای بەنزین و چه‌ند ماده‌یه‌كی تری به‌كارهاتووی ماڵان هه‌بووه‌، ته‌قینه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار کرێکاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌قڵاوه‌ برینداربوونه‌ و برینی هه‌رچواریشیان سووكه‌، هه‌روه‌ها ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *