نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات

ئەمشەوی پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە.

سەرۆکی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ڕای گەیاند: “ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە، وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *