
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دەدات لەسەر زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ مووچه‌ی به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، كە 24ی10ی2022 دەرچووە و كۆپییه‌كی ده‌ست چرکە ، كه‌وتووه و بۆ وەزارەتی دارایی ڕەوانە کراوە، ئاماژە بە ڕەزامەندیی زیادکردنی مووچەی هەندێک له فەرمانبەر دراوە.
له نووسراوەکە هاتووە: “رەزامەندیی درا بۆ زیاد کردنی مووچەی شۆفێرانی کێڵگەمینەکان، لە دەزگای گشتی مین بەبڕی لە 425 هەزار دینارەوە بۆ 525 هەزار دینار.”
ئەو 100هەزار دیناره، زیادە مووچەیه دوای هەموارکردنەوەی ڕێنوێنییەکی دارایی، کە ساڵی 2019دەرکراوە.
نووسراوەکە گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و دەست دەکرێ بە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان.