
د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند: “شایستهبهشی كورد لەنێو ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقدا 400 پۆست ده‌بێت، لەوانە وەزارەته‌كانی (داد، ئاوەدانکردنەوە، دەرەوە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگە)، ئه‌مه جگه له بریکاری وەزارەتەکان، بەڕێوەبەری گشتییەکان، سەرۆکایەتیی دەستەکان، ئەنجوومەنی راوێژکاری، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەنجوومەنی ئاسایش کە وەزاره‌تی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری لەخۆ دەگرێت.”
روونیشی كرده‌وه، لە بەغدا بە گوێرەی خاڵ مامەڵە دەکرێت، بۆ وەرگرتنی پۆستی سهركۆمار ده‌بوایه یه‌كێتی 30 کورسیی پەرلەمانیی هەبێت، به‌ڵام به وه‌رگرتنی پۆسته‌كه وەك خۆیان بە رەسمی دەڵێن، یه‌كێتی خاڵی زیاتر له مافی خۆیی وه‌رگرت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه گوته‌بێژ و به‌رپرسانی یه‌كێتی لێره و له‌وێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه حزبه‌كه‌یان جگه له سهركۆمار، پۆستی وه‌زاریش له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق وه‌رده‌گرێت.