نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەحمەد حاجی ڕەشید: ئاگام لە دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراق هەبووە! پێنچ ساڵە بەردەوامە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید: ئاگام لە دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراق هەبووە! پێنچ ساڵە بەردەوامە.

ڕای ئێوە لە کۆمێنت بۆ ئەوکاتە ئەندام پەرلەمان بووە لەسەر دزییەگەورە بێدەنگ بووە؟

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بەو گەندەڵییە گەورەیەی لە عێراق کراوە، کە چەندین ساڵە لێی بێدەنگە، دوای پێنج ساڵ لەو بێدەنگییەی، تازە هاتووە لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە (فەیسبووک) باسی لەو دزییە گەورەیەی عێراق کردووە. لەمبارەیەوە، ئەحمەدی حاجی رەشید نووسیویەتی: “پێنج كۆمپانیای وەهمی، بڕی زیاتر لە سێ ترلێۆن و 700 ملیار دینار لە ڕاسپاردەی دەستەی باجی فیدڕاڵ دەدزن.“

هەروەها نووسیویەتی: “دوای ئەوەی هەندێ كەسی دەستڕۆشتووی سەر بە هێزە سیاسییەكان هەست دەكەن كە بوار هەیە ئەو پارانە بەدەست بهێنن، پێنج كۆمپانیای وەهمی دادەمەزرێنن و دەست دەكەن بە وەرگرتنی ئەو ڕاسپاردانە، كە لە ڕاستیدا پارەی ئەو كۆمپانیایانەیەی كە كاریان جێبەجێ كردووە و بابەتەكەش لە لێژنەی دارایی خولی پێشوو دەست پێدەكات، ئەو كاتەی كە خولی پەرلەمان نزیكە لە كۆتاییهاتن و لێژنەكەش دەوامی نەماوە و هیچ كۆبوونەوەیەكیشی نەكردووە، سەرۆكی لێژنە دارایی لە 13ی 7ی 2021 نامەیەك ئاراستەی دەستەی باجی فیدڕاڵی دەكات كە لەبەر ئاڵۆزیی مامەڵەكانی وردبینی، پێشنیاری لادانی دیوانی چاودێری دەكات لە وردبینییەكە و دەستەی باجیش دوای 13 رۆژ، واتە لە 1ی 8ی 2021 نامەكە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی دەكات و وەزیری داراییش نامەكە ئاراستەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران دەكات، لە هەمان ڕۆژدا، واتە لە 1ی 8ی 2021، نووسینگەی سەرۆك وەزیران رەزامەندی دەدات لەسەر پێشنیارەكەی لادانی دیوان.”

ئەحمەد حاجی رەشید ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە ڕێکەوتی 3ی 8ی 2021، واتە سێ ڕۆژ دوای رەزامەندیی سەرۆك وەزیران، سەرۆكی لێژنەی دارایی نامەیەك ئاراستەی دەستەی باج دەكات كە دەست بكەن بە راییكردنی مامەڵەكان و لە ماوەی چەند مانگێكدا پێنج كۆمپانیا بە ناوەكانی (شركە الحوت الاحدب، شركە ریاح بغداد، شركە القانت، شركە المبدعون، شركە بادیە المسا‌و) لە ماوەی 11 مانگدا، واتە لە مانگی ئەیلوولی 2021 وە بۆ مانگی ئابی 2022 بە 247 چەكی بانكی لە دوو لقی بانكی رافیدەین بڕی سێ ترلیۆن و 701 ملیارو 380 ملیۆن و 882 هەزار دینار سەحب دەكەن، وا دیارە هەموو پارەكەشیان بە كاش وەرگرتووە و گومان هەیە كە براوەتە دەرەوەی وڵات، چونكە لەو مێژووەدا بڕی خستنەبازاڕی دۆلار زۆر زیادی كردبوو.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *