نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەبوبەكر كاروانی: ناكۆكی نەبوایە لە ڕێفراندۆم سەربەخۆی نەبوایە كۆنفیدڕاڵیمان بەدەست دەهێنا

ئەبوبەكر كاروانی: ناكۆكی نەبوایە لە ڕێفراندۆم سەربەخۆی نەبوایە كۆنفیدڕاڵیمان بەدەست دەهێنا

پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بەرھەمی کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بوو، کە توانیی ببێتە خاڵی ھاوبەشی نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی، پێیشی وایە، پێویستە لە پرۆسە چارەنووسسازەکاندا کۆدەنگی ھەبێت، ڕیفڕاندۆم وەک نموونە.
ئەبووبەکر کاروانی، شرۆڤەکاری سیاسی،ڕاگەیاند: “ئێمە میللەتێکین ئابلۆقە دراوین، لەبەر ئەوە پێویستمان بە کۆکردنەوەی بزووتنەوە نیشتمانییەکانمان ھەیە، تا بتوانین بە لایەنی کەم بەرگەی فشارەکان بگرین، لەبەر ئەوەیش لە ھەرکوێ بمانتوانیبێت ناونیشانە لاوەکییەکانی وەک حزب و عەشیرەت و ناوچە و ئەوانە بەلاوە بنێین و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیدا کۆ ببینەوە توانیومانە دەستکەوتی گرینگ بەدەست بێنین، بۆ نموونە لە ڕاپەڕیندا بەرھەمی کۆدەنگی دیار بوو”.
ئەو شرۆڤەکارە ڕوونی کردەوە: “لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفڕاندۆمیشدا کە توانیومان ئەو ناونیشانانە تێپەڕینین، توانیمان ریفڕاندۆم ئەنجام بدەین و یەکێک لە ھەر کردە مێژوویییەکانی گەلی کوردە بۆ لەباربردنی ئەو سیاسەتەی بەعس داینابوو بۆ تواندنەوەی کورد”.
ئەبووبەکر کاروانی دەشڵێت: “پێم وایە ڕیفڕاندۆم ڕۆژێک بوو کورد بە ئاستی جیاواز پێکەوە بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان، ئەگەر میللەتێک وێنای بۆ دەرەوەی خۆی نیشان دا و ناونیشانە لاوەکییەکان زیندوو نەبوونایەوە، ئەگەری هەبوو گەیشتباین بە دەئەنجامی ڕیفڕاندۆم لە سەربەخۆیی، یان کۆنفیدڕاڵی، دەمانتوانی ھەندێک ھەنگاو بچینە پێشەوە، بە لایەنی کەمەوە زۆر زەرەر نەکەین، کە کردمان”.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *