نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پشتیوان سادق: نابێت هیچ ڕێكخراوێك خولی قورئان خوێندن بكاتەوە بەبێ مۆڵەت

پشتیوان سادق: نابێت هیچ ڕێكخراوێك خولی قورئان خوێندن بكاتەوە بەبێ مۆڵەت

وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی حكومەتی هەموو خولەكانی فێركردن‌و لەبەركردنی قورئان بەبێ مۆڵەت قەدەغە دەكات‌و ڕایگەیاند، “دەبێت بۆ هەر چالاكیەكی ڕێكخراوەكان ئێمە ئاگاداربین”.

بەگوێره‌ى نوسراوێك كە واژۆى پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی لەسەرەو ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كراوە تێیدا هاتوە، “بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن‌و ئاگاداربون لەكاری ئەو ڕێكخراوانەی هەڵدەستن بەئەنجامدانی چالاكی لەبوارە جۆربەجۆرەكانی ئایینی وەك بەخشین بەناوی ئایینی‌و كردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆ فێركردن‌و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز، بۆ هەرچالاكیەكی لەو جۆرە پێویستە ڕەزامەندی ئێمەی لەسەربێت”.

وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی لەو نوسراوەدا جەختدەكاتەوە، “بەپێچەوانەوە لەبەرامبەر كردنەوەی خول بەبێ مۆڵەت، كاری یاسایی پێویست دەگرنەبەرو ڕوبەڕوی دادگایان دەكەینەوە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *