
بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران:
لە درێژەى کار و چالاکیەکانى هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان، لە شارى هەولێر توانرا سێ تۆمەتبار بە ناوەکانى ( ز.س ، د.ع ، ل.ج ) دەستگیر بکرێن.
لە کاتى دەستگیر کردنى تۆمەتباران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕى ( 250 ) گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى کریستال و هەر سێ تۆمەتبار بەکارهێنەرى ماددە هۆشبەرەکانن و دەستیان هەبووە لە کرین و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر.
دەستگیرکراوەکان پەڕاوى لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێى یاساى ماددە هۆشبەرەکان ڕوبەروى سزاى یاسایی دەبنەوە.